تەندروستی عێراق: تووشبوون بە کۆرۆنا 300 هەزاری تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٣٥٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٨٩٥ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٣٠٣ هەزار و ٥٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٣٧ هەزار و ٢٤١ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەعێراق لە٧٨.٣%.
تا ئێستاش بەهۆی پەتاکەوە ٨ هەزار و ٢٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
|