وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی فازڵ میرانی دەداتەوە
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند گۆڕان کە قاچی لە ئۆپۆزسیۆن بوو لە پێناو سیستەم و عەدالەت و چاکسازی بوو،کە قاچی لە حکومەتە لەپێناو سیستەم و عەدالەت و چاکسازیە.
عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێکدا بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی فازڵ میرانی داوەتەوە و ڕایگەیاندوە هیوادارن لایەنەکانی دیکەش قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان لە مەرز و دەروازەکان نەبێت چاوێکیان لە حکومرانی و چاوێکیان لای دەستکەوتی حزبی نەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ فازڵ میرانی لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ناكرێت نه‌ئێمه و نه‌یه‌كێتی و نه‌گۆڕان له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بین و له‌ژێر به‌ڕه‌كه له ئۆپۆزیسیۆن بین.
فازل میرانی ئاماژەی بەوەشکردبوو حه‌قه وه‌زیره‌كانی هه‌موولا كێبڕكێیان بێت كه كێ زیاتر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی باشتر بكات و كێ زیاتر خزمه‌تگوزاری به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە رەخنەی بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان ڕایگەیاندوە کە ئەوان ئەوەیان بە دڵ نیە بەڵام ناکرێت بۆ یەکتر هەستینەوە،هیوادارن پیاوچاکانی گۆڕان ئەو کێشانە چارەسەربکەن.
|