لە ڕوداوێكی هاتوو چۆدا كەسێك گیانی لە دەستدا

17/09/2020
فۆتۆ: 

لە ڕوداوێكی هاتوو چۆدا لەسەر رێگای گوندی دێرەبوون بۆ گوندی كێلك لە قەزای زاخۆ، كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون .

بەشیر محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) ڕاگەیاند "ئەمڕو ئاگادار كراین بە هەبوونی  ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای گوندی دێرەبوون بۆ گوندی كێلك كە تیایدا كەسێك گیانی لە دەستداوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون".  

ناوبراو وتیشی: ڕووداوەكە پێكدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلی شوفرلێت ئۆپترای تایبەت و ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایلۆكس، ئەوەش دوای ئەوەهات كە هەر ئەمڕۆ لە رووداوێكی دیكەی هاتووچۆدا لە سەر رێگای دارهۆزان ئۆتۆمبێلێكی تەكسی بەهۆی خێراییەوە خۆی كردووە بەناو رانە مەڕێكدا و لە ئەنجامدا 11 سەر مەڕی كوشتووە. 

لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە سنوری قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك 10 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆوە بریندار بوون و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.