یانەی وەرزشی زاخۆ کەمپێکی ڕاهێنانی کردەوە

17/09/2020
فۆتۆ: 

یانەی وەرزشی زاخۆ بو خو ئامادەکردن بو وەرزی نوێی خولی نایابی توپی پێی عێراق کەمپێکی ڕاهێنانی بۆ یاریزانەکانی کردەوە.

ھشیار دوبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە (توڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند : ماوەی دوو ڕوژە یانەکەمان بە مەبەستی بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق ، کەمپێکی ڕاهێنانی کردۆتەوە.

وتیشی تا کاتی دەستپێکردنی خولەکە ڕاهێنانەکانیان ئەم کەمپەیان بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند ئامانج لە کردنەوەی ئەم کەمپە ئەوەیە یاریزانەکامان بەیەکتر ئاشنا بن چونکە زۆرینەی یاریزانەکانمان نوێن.

ئاشکراشیکرد بڕوای تەواویان بەیاریزانەکانیان هەیە بۆ بەدەستهێنای نازناوی ئەم خولە.

ئەوە لەکاتێکدایە بریارە لە ٢٥ ئوکتوبەری ئەمساڵ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق دەستپێبکات و بو ئەم وەرزەش یانەی وەرزشی زاخو ١٨ گرێبەستی واژوکردوە گرێبەستەکانیش لە ستافی ڕاھێنەران و پزیشکی جەستەی و دەرونی و گوڵپارێز و یاریزانی نوێ پێکدێن.