لە کەرکوک برایەک خوشکەکەی خنکاند و خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

18/09/2020
فۆتۆ: 

شەوی ڕابردوو برایەک لە گەڕەکی قادسیەی کەرکوک خوشکەکەی خنکاند و خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.

بەپێی زانیارییەکان ڕوداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە ڕویداوە و خوشکەکە تەمەنی 42 ساڵە و براکەشی تەمەنی 50 ساڵە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک ژمارەیەک کەسی دەمامکردار بەمەبەستی دزیکردن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک و بڕێکی زۆر زێڕ و پارەیان دزیوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردووش ژنێکی دیکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لەلایەن براکەیەوە کوژرا و ژنێکی دیکەش بە وتەی کەسوکاری لەدەست مێردەکەی خۆی سوتاندو گیانی لەدەستدا.