پەکەکە دوو سەربازی تورکیای کوشت

18/09/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند دوێنێ لە هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکەدا دوو سەربازیان کوژراون وکەسێکی دیکەشیان برینداربووە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، لەناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگدا لە حەفتانین گەریلاکانی پەکەکە بە موشەک هێرشیان کردۆتە سەر پێگەکانی سوپای  تورکیا.

ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ چەند مانگێکە لەلایەن تورکیاوە ڕاگەیەندراوە بۆ لێدان لە پارتی کرێکارانی کوردستان و لە ناوچەکانی حەفتانینی زاخۆ شەڕ و ڕووبەڕووبونەوە بەردەوامە.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی کێستەی کانی ماسێیان کرد لە قەزای ئامێدی و لە گوندەکانی سنوری زاخۆش بەردەوام بۆردومان دەکات.