ترەمپ: بەهۆی پۆستەکەمەوە هەموو هاوڕێکانم لەدەستدا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بەهۆی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە هەموو هاوڕێکانی لەدەستداوە و ئێستا ئەندامی کۆنگرێس بونەتە هاوڕێی.
ترەمپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ویلایەتی (ویسکۆنسن) وتی لەوکاتەی بومەتە سەرۆک هاوڕێ دێرینەکانم لە دەستداوە و چونە دەرەوەم نەماوە.
وتیشی پێش سەرۆکایەتی لەگەڵ هاوڕێکانی بەردەوام چووەتە دەرەوە و کاتی خۆشی بەسەربردوە بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و کاتی بۆ ئەو شتانە نەماوە.
ترەمپ ئاشکراشیکرد هەندێک لە هاوڕێکانی کاتێک تەلەفونی بۆ دەکەن و بە سەرۆک بانگی دەکەن پێی ناخۆشە و پیان دەڵێت هەر بە دۆناڵد بانگم بکەن وەک جاران.
ئەوە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ ماوەی چوارساڵە سەرۆکی ئەمریکایە و ئێستاش دوبارە کاندیدی فەرمی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکایە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە رۆژی 4 ی یانزەی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدرێت.
|