ئەو سنەوبەرانەی سوتێندران لەشوێنیان سنەوبەری نوێ دەڕوێندرێت
وا بڕیارە لە هەردوو بەری رێگای تاسڵوجە ژمارەیەك سنەوبەری نوێ بڕوێندرێت ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەمڕۆ بەشێك لە سنەوبەرەكانی رێگای تاسلوجە لە سلێمانی سوتێندران.
هۆشیار عەبدولا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: لەجێگەی سنەوبەرە سوتێنراوەكان و زیاتریش لەو ژمارانەی وشك بوون یا سوتێنراون سنەوبەری نوێ دەڕوێنین.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند ئەو كارە لەگەڵ ژمارەیەك خەڵكی دیكەدا ئەنجام دەدەن و دەشڵێت "بە ھەزاران دار سنەوبەری نوێ ھەردوو بەری ڕێگای تاسڵوجە_ سلێمانی سەوزتر و ئاوەدانتر دەكەین".
|