ئەمریکا چەکێکی نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات

19/09/2020
فۆتۆ: 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بیر لەبەکارهێنانی ئەو چەکە نوێیەی دەکاتەوە لە دژی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی، کە ماوەی چەند ساڵێکە قسەی لێ دەکات، بە تایبەت لەکاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەدژی پۆلیسی ئەو وڵاتە لە پەرەسەندندایە.

یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ئەو چەکەی بەرکەوتووە باس لەوە دەکات، چەکە ناوی "چەکی گەرمی"یە، بە مانای سیستمی لەکارخستنی چالاکی، کاریگەرییەکەشی بەشێوەیەکە هەست دەکەیت لاشەت بەر گەرمییەکی گەورەی لەشێوەی فڕن دەکەوێت، بەڵام دوای چەند خولەکێک کاریگەرییەکە نامێنێت.

ماڵپەڕی "بۆبیلار میکانیکس" دەربارەی ئەو چەکە دەڵێت " سیستمی لەکارخستنی چالاکی ئازارێکی زۆر کتوپرە، دەبێتە هۆی بڵاوەپێکردنی قەرباڵغی و کۆبوونەوە گەورەکان، ڕێگە دەدات بە دەسەڵاتداران کۆنترۆڵی دۆخە ئاڵۆزەکانی پێ بکەن.

پسپۆڕانیش دەڵێن ئەو چەکە زۆر مەترسییدارە، چونکە ئەگەری ئەوەی هەیە مرۆڤەکان دووچاری ئازارێکی گەورە بکات و ڕزگار بوونیش لیی ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.

ئەو جۆرە چەکە هەندێک جاریش بە "چەکی تیشکی گەرمی" ناودەبرێت، یان تیشکی کارۆموگناتیسی و دەبێتە هۆی گەرمبوونی پێستی لەش، کە ڕاستەوخۆ کەسەکە هەست بە سوتانێکی کتوپڕ دەکات.

گۆڤار فۆڕبس لەوبارەیەوە نوسیویەتی، شەپۆلەکانی ئەو چەکە یەک لەسەر ٦٤ی چینەکانی پێست دەبڕێت، کە دەتوانرێت لەدووری سەدان مەترەوە کەسی مەبەست بپێکێت و بەشیوەی گورزەیەکی تیشکی رووناکی ئاراستە بکرێت و هەموو لاشەیەک دەبڕێت و ئازاری پێدەگەیەنێت.

بەگوێرەی ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر ئەو جۆرە چەکە کراوە، هیچ کەسێک هەرچەندە بەهێز بێت، ناتوانێت بۆ چەند چرکەیەک خۆی بگرێت لەبەردەم هێرشی ئەو تیشکە گەرمەدا، بەو هۆیەشەوە هەمووان وەک پەرچەکردارێکی خودی هەوڵ دەدەن خۆیانی لێ ڕزگار بکەن.

هەرچەند تا ئێستا مۆڵەتی کۆتایی وەرنەگیراوە بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە لەدژی خۆپیشاندانەکان یان زیندانەکاندا، بەڵام بەرزبوونەوەی توندوتیژی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕەنگە پاڵ بە دەسەڵاتدارانەوە بنێت رەزامەندی بەکارهێنانی پەسەند بکەن.

گۆڤاری فۆربس دەڵێت لەچەند دۆخی پێشتردا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕەتیانکردووەتە پەنا بۆ ئەو جۆرە چەک ببرێت، چونکە قورسە بەکارهێنانی لەلایەن هاوڵاتیانی ئاسایی ئەمریکاوە قبوڵ بکرێت.