نرخی نەوت لەبۆرسەکاندا جێگیرە

20/09/2020
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا جێگیرە و نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 15 سەنت فرۆشرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 41 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە جێگیربوون و ئاسایی بونەوە نرخی نەوت پەیوەندیی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە زۆرینەی وڵاتان.

هەروەها رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کاریگەری گەورەی لەسەر بەرزبونەوەی نرخەکە و جێگیربوونی هەیە.

وڵاتانی ئۆپیک رێککەوتن بەهەموویان رۆژانە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە