ئەمریکا سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە

20/09/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لەئەمڕۆەوە سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە ئێران شکستی هێنا لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش نەیتوانی بڕیارەکەی خۆی سەبارەت بە فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژبکاتەوە.

ئەمریکا رەخنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش کردوە کە بەهۆی کەمتەرخەمیەوە ئێران توانیویەتی دەستبکاتەوە بە کڕینی چەک.

ئەمریکا دەڵێت ئێمە تاکلایەنانە ئەو بڕیارەمان داوە و نابێت نەتەوە یەکگرتووەکانیش شکستی پێبهێنێت چونکە ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت کە ئێران ناتوانێت چەک بکرێت.

ئەم بڕیارەی ئەمریکا کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئێران و وڵاتانی دیکەشی لێکەوتەوە و لە یەکەم هەنگاودا هەریەکە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا دژی بڕیارەکەن.