ئازاد محەمەد: پێویستە ئەو کەسانەی سنەوبەرەکانیان سوتاندوە بکرێنە عیبرەت

20/09/2020
فۆتۆ: 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لێژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە سوتاندنی دار سنەوبەرەکان پێکهێناوە دوای سەلماندن پێویستە ئەوکەسانەی ئەو کارەیان کردوە سزا بدرێن.

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(تۆڕی هەواڵی ژیان) ی ڕاگەیاند ئەوکەسانەی ژینگەی سلێمانی تێکدەدەن و سنەوبەرەکانیان سوتاندوە دەبێت وا سزابدرێن بکرێنە عێبرەت بۆ ئەوەی کەسی تر نەتوانێت دوبارەی بکاتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان بەدواداچون لەسەر ئەو پرسە دەکەن و دواتر لە رێگای داواکاری گشتی و لایەنە پەیەوەندیدارەکانەوە رێگری لەوەکارە دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەیەک پەرلەمانتار و چالاکی مەدەنی ڕایانگەیاند لەلایەن هەندێک بەرپرس و کۆمپانیاوە بە مەبەستی دروستکردنی پرۆژە دار سنەوبەرەکانی ناوچەی تاسلوجە سوتێندراوە.