موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا

20/09/2020
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمشەو کاتیۆشایەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووەتەوە.

میدیا عێراقییەکان لەزاری ئەو سەرچاوە ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، موشەکێک لە جۆری کاتیۆشا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووەتەوە، بێئەوەی هیچ زیانێکی هێرشەکە ئاشکرا بکرێت.

بە گوتەی ئەو سەرچاوە ئەمەنییە، دوای کەوتنەوەی کاتیۆشاکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەفڕۆکەخانە لێدراوە.

ماوەی چەند هەفتەیەک بوو هێرش بۆسەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ناوچەی سەوزی بەغدا هێور ببۆوە، بەڵام ماوەی دوو هەفتەیە ناوبەناو بە موشەک و کاتیۆشا هێرش دەکرێتە سەر ئەو شوێنانە.