فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری قەزای ئامێدییانکرد

20/09/2020
فۆتۆ: 

نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردوومانی چەند شوێنێکیانکرد لە سنووری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک .

سەرچاوەیەک بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند ، بوردوومانەکە لە چیای بێستمێ و چەند گوندێکی بناری چیای گارە بووە لەو قەزایە و تێیدا زیانی زۆری بە ڕەز و باخی هاوڵاتیانی گەیاندووە

ئاماژەی بەوەشکرد هەر ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە چەند جارێک دەوروبەری گوندی سەرگەلێ لەسبووری ناوچەی نهێلێ بوردوومانکرابوون.