تورکیا سنوری ناحیەی دەرکاری لە زاخۆ بۆردومانکرد

20/09/2020
فۆتۆ: 

سوپای تورکیا جارێکی دیکە گوندی پەرەخ و چیای خامتیری لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بوردومانکرد .

سەرچاوەیەک لە ناحیەی دەرکار بە توڕی هەواڵی ژیان ڕاگەیاند  " کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا گوندی پەرەخ و چیای خامتیر بە فڕوکەی جەنگی بوردومانکرد و بۆردومانەکان تا ئێستا بەردەوامە ".

ئاماژە بەوەشکرد " تە نیا لە ئەمڕودا گوندی پەرەخ و دەوروبەری دووجار بوردومانکردوە  و زیانێکی مادی زور بە ڕەز و پاوانی گوندەکە کەوتووە ".

ڕوژانە سوپای تورکیا بە بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، سنوری پارێزگای دھۆک و قەزای زاخۆ بوردوماندەکات، کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی لە ناوچەکە .