سلێمانی.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

24/09/2020
فۆتۆ: فۆتۆ: بەرهەم مەحمود

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای تاسلوجە سلێمانی ٤ کەس گیانیان لەدەستداو چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری "سێنترا"بەهۆی تیژڕەوییەوە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەست دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستونی ڕووناکییەکانی ناوەراستی ڕێگای تاسلوجە سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕوداوەکەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

خراپی ڕێگاوبانەکان و تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، بەهۆکاری سەرەکی روداوەکانی هاتووچۆ دادەنرێت لە هەرێمی کوردستان.