نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد

25/09/2020
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە لە چاو دوێندا، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٤٢ دۆلار و ١٢ سەنت فرۆشراوە.

دوێنێ لەم کاتەدا  نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە 41 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا .وە لە بازارەکانی وزەدا.

بەڵام نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە ٤٠ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە لەکاتێکدا دوێنی بە 39 دۆلار و 41 سەنت فرۆشراوە .

جێگیربوونی نرخی نەوت لە سەرو 40 دۆلارەوە ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامە و چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی نرخەکە بەوە جۆرە بەردەوام بێت .

یەکێک لە هۆکارەکان رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەسە بە کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانەوە بەتایبەت سعودیە و روسیا .

هۆکارێکی دیکە ئاسایکردنەوەی ژیانە لە زۆرینەی وڵاتان لەدوای شەپۆلی گەورەی کۆرۆنا و کردنەوەی کارگە و رێگاکانی هاتوچۆ و فڕۆکەخانەکان.