ئەمریکا سزای سەپاند بەسەر دوو دادوەری ئێراندا

25/09/2020
لە سێدارەدانی نەڤید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازی ئێران ناڕەزایی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا
فۆتۆ: 

بە تاوانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزا و گەمارۆی سەپاند بەسەر ژمارەیەک لێپرسراو و قەوارەی دیکەی ئێراندا کە دوو دادوەریان تێدایە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای سەپاندووە بەسەر هەردوو داوەر (سەید مەحمود ساداتی و محەمەد سوڵتانی) لە دادگای یەکەمی شیراز کە یەکێکیان سزای لەسێدارەدانی سەپاندبووە بەسەر پاڵەوانەکە زۆرانبازەکەدا کە لەم مانگەدا لەسێدارە درا.

بەیایاننەمەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەکردووە، سەپاندنی سزا بەسەر دادوەر سەید مەحمود ساداتی پشتی بەستووە بەو ڕاپۆرتانەی کە دانپێدانەکانی نەڤید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازی ئیران لەژێر ئەشکەنجەدا لێی وەرگیراوە.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەتیکردەوە سزای هاوردەکردنی چەک بەسەر ئێراندا درێژ بکاتەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەش کرابوو، واشنتۆن پەنای برد بۆ پلانی "B " ی و گێرانەوەی دەستبەجێی سزاکانی سەر کە لە بڕیاری ٢٢٣ هاتووە.

 لە ١٢ی ئەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی ئێران (نەڤید ئەفکاری) پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی تەمەن ٢٧ ساڵیان لە گرتوخانەی عادل ئاباد لە شاری شیراز سێدارەدا، بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست.

لە دۆسیەی تۆمەتبارکردنەکەی ئەفکاریدا هاتبوو، ناوبراو لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨دا بە چەقۆ لێپرسراوێکی دەستەی گشتی ئاوی شیرزای کوشتووە.

هاوشێوەی شارەکانی دیکەی ئێران، لەو ڕۆژەدا شاری شیرازیش ببووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان لە دژی دەسەڵاتداران، وەک ناڕەزاییەک لە دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەیان.

بەر لە سێدارەدانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئیران کرد، ژیانی ئەفکاری ڕزگار بکەن و لە سێدارەی نەدەن.

ئەو داوەی ترەمپ هاوکات بوو لەگەڵ داوای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، کە داوای لێکۆڵینەوەیان دەکرد لەو ڕاپۆرتانەی کە باسیان لەوە دەکرد،ە ئەفکاری لەژێر ئەشکەنجەدا ئەو دانپێدانانەی لێ وەرگیرەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەرە ئیدانە کردنی ، بەڵام دەسەڵادارانی دادوەریی ئێران سەرجەم ئەوداوایانەیان رەتکردەوە و ئەفکاریان لەسێدارەدا.

بە گوێرەی بڕیارەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرجەم پارە و سەرمایەی ئەو دو دادوەرەی ئێران لە ئەمریکا بلۆک دەکات ئەگەر هەیانبێت، هەروەها ڕێگری دەکات لە هەموو دامەزراوە و قەوارەیەکی ئەمریکا ماڵە لەگەڵ ئەو دادوەرانە بکات.

لەسێدارەدانی ئەفکاری بووە مایەی ئیدانە و ناڕەزاییەکی زۆر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەڵام ئێران ڕایگەیاند ئەو هەڵوێست و قسانە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی.