مەسرور بارزانی: ڕیفراندۆم دەربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان بوو

25/09/2020
فۆتۆ: 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا ڕایگەیاند " یادی پر شکوی ریفراندوم، یادی دربرینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم روژە پیروزە دا بەرز و پایەدار بێت".

لە وتەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسوک بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە "هیوادارم هەموو ئاوات و مافە رەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی" .

ئەو وتانەی سەرۆکی حکومەت لەکاتێکدایە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێهەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیتویتەری خۆی رایگەیاندووە، "ئێمە ناچەمین ."

رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧دا، ڕیفراندۆم لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و دواتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر ٩٢%ی بەشداربووانی ریفراندۆم دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا، دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکەی  وڵاتانی دراوسێ هەڕەشەکانیان لە هەرێمی کوردستان زیاتر کرد و دەروازە سنورییەکانیان بەڕووی هەرێمدا داخست .