وەزارەتی تەندروستی عێراق: 4593 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

25/09/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 593 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.


وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە لەمڕۆدا 68 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە عێراق گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە هەشت هەزار و 867 كەس. 

تەندروستی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، لە24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 505 كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و كۆی ژمارەی چاكبوونەوەش تا ئێستا گەیشتووەتە 273هەزار و 266 كەس كە تێكڕای 80%ی تووشبووان چاكبوونەتەوە. 

ئەوەشی راگەیاندووە بە تووشبوونی چوار هەزار و 593 تووشبووی ئەمڕۆوە كۆی ژمارەی تووشبووانی عێراق گەیشتووەتە 341هەزار و 699 كەس كە لە نێو ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانەدا ماونەتەوە 553 كەسیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.