وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی نوێی دەركرد

25/09/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەرەچاوكردنی مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، 27ی ئەم مانگە خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات،  پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بە مەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و ڕێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا ڕۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلول ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردو خولەكە دەستپێدەكات، تا ڕۆژی دوو شەممە (2020/10/5) بەردەوام دەبێت.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەت و رێكخستنی خشتەی وانەكان، خولەكان لە ڕۆژی یەكشەممە (2020/10/18) بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات و لەداهاتویەكی نزیكدا ڕونكردنەوەی زیاتر لەبارەی پرۆسەی ناونوسین و ڕێكارەكان لەلایەن سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆكان بڵاو دەكرێتەوە.