دوو چەكداری داعش لە كەركوك دەستگیركران

25/09/2020
فۆتۆ: 

پۆلیسی فیدراڵی عێراق دەستگیركردنی دوو چەكداری داعشیان لەناحیەی ڕیازی سەر بە پارێزگای كەركوك راگەیاند كە بەگوێرەی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون.

هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایدەكەن، بە پشتبەستن بە زانیاری ووردی هەواڵگری هێزەكانی لیوای 10ی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانە دوو چەكداری داعش لە ناحیەی ڕیازی سەر بەپارێزگای كەركوك دەستگیربكەن.

پۆلیسی فیدراڵی ئەوەشی راگەیاندووە، دەستگیركراوەكان بەناوی (و.خ.ع) و (ع. خ.ع) بەمادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بەمەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانیان و دادگاییكردنیان.