تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە 80% یە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢٧٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی هەرێم لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٦٥٢ کەسی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەمڕۆ ١٧٧٦٩ کەس پشکنییان بۆ کراوە، دەرکەوتووە لە شاری بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوون تۆمار کراوە.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە لەسەرانسەری عێراق ٣٤٥هەزار و ٩٦٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٧٦ هەزار و ٩١٨ کەس چاکبوونەتەوە.
تائێستاش بەهۆی پەتاکەوە ٨٩٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە بەگوێرەی خشتە و سەرژمێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، زۆربەی گیانلەدەستدانەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.
|