حکومەتی هەرێم دان دەنێت بە بڕوانامەی زانکۆکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان

27/09/2020
فۆتۆ: 

حکومەتی هەرێم ڕەزامەندیدا لەسەر دانان بە بڕوانامەی ئەو دەرچوانایە زانکۆکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان کە هەتا ساڵی 2014 بۆ 2015 وەرگیراون.

بەپێی فەرمانەکەی حکومەتی هەرێم ئەو خوێندکارانەی لەدوای ئەو بەروارەوە لەو زانکۆیانە وەرگیراون پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق هەماهەنگی بکات و چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.

حکومەتی هەرێم داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە دوای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە نوسراویان ئاراستە بکەن بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە دەرچوانی زانکۆکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان کێشەی دان نەنان بە بڕوانامەکانیان هەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.