سەرۆكی هەرێم: ئامادەی هەموو هاوكاریەكین لەگەڵ مستەفا كازمی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ئامادەیی هەموو هاوكاریەكی دەربڕی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەشڵێت دەبێت هەموو هێزە عێراقیەكان یەك دەستبن.
لەبارەی هێرشە موشەكیەكەی شەوی رابردووی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا رایگەیاند: ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانەكانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین.
ئەو وتیشی: دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەكانیان بكەنە یەك بۆ ڕێگرتن لە هەموو كارێكی تێكدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێكدەرەكان.
سەرۆكی هەرێم لەو پەیامەیدا ئەوەشی راگەیاند "ئەوانەی هێرشی تێكدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەموو عێراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەكان بە یەكدەستی بەرەنگاریان ببنەوە و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە".
ئەو ئامادەیی خۆشی نیشاندا بە مەبەستی دروستكردنی هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی "ئامادەی هەموو هاوكاری و پشتگیرییەكین" لەگەڵ مستەفا كازمیدا.
|