تەندروستی عێراق: 4493 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

01/10/2020
4493 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
فۆتۆ: ئەرشیڤ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 4493 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٥٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٩٣ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٥٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان لە بەغدا، ١١ کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر، هەشت کەس لە دهۆک، پێنج کەس لە کەربەلا، دوو کەس لە کەرکوک، یەک کەس لە واست، دوو کەس لە بەسڕە، چوار کەس لە میسان، یەک کەس لە بابل، سێ کەس لە سەڵاحەدین، پێنج کەس لە زیقار و یەک کەس لە نەینەوا بوون .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٦٨٥ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٣٦٧ هەزار و ٤٧٤ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٢٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٥ هەزار و ٨٨٢ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.