کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی کرد
کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی کرد
فۆتۆ:
دهۆک
کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی مەرزەکە کۆبووەوە.
کامی کەمال بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئه‌مرۆ پێنجشەممە ١ی١٠ی٢٠٢٠، حه‌مید عه‌لى سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگا، پێشوازیان كرد له شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی رۆب وۆلەر کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هه‌ولێر و کۆبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئەمریکا گفتوگۆکراوە، هەروەک چۆنیەتی بەرەوە پێشبردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا تاوتوێکراوە .
ئەوەشی خستەڕوو، دوای کۆبوونەوەکە، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری سەردانی تاقیگه‌ى (لابورى) كۆمه‌ڵگاى ئیبراهیم خه‌لیلیان کردووە.
|