نزیکەی 5 هەزار کەسی دیکە لە عێراق توشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی لە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە نزیکەی 5 هەزار کەسی دیکە توشبوون.
تەندروستی عێراق ئاشکرایکردوە 4785 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەبەرامبەردا 3922 کەس چاکبونەوەتەوە.
هەروەها بەپێی ئامارەکە 67 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش کۆی گشتی گیان لەدەستدان گەیشتە 9298 کەس.
بەپێی ئاماری تەندروستی عێراق لە ئێستادا زیاتر لە 63 هەزار کەس لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 562 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
|