دەروازە سنورییەکانی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکراکرد

02/10/2020
فۆتۆ: 

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند داهاتی مانگی ڕابردووی دەروازە سنورییەکان زیاتر لە 100 ملیار دینار بووە.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە داهاتی مانگی ڕابردوو بریتی بووە لە 100 ملیارو 979 ملیۆن و 929 هەزار دیناربووە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردوە لە هەوڵەکانیان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و  زیادکردنی داهات بەردەوام دەبن.

دەستەکە ڕاشیگەیاندوە داهاتەکە زیادی کردوە ئەوەش دوای ئەوەی بە بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران هێزی تایبەت بە پاراستنی دەروازەکان دیاریکرا و جوڵەی بازرگانی رێکخرایەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو کازمی هەڵمەتێکی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر دەروازە سنورییەکاندا دەستپێکرد.