کۆشکی سپی: ترەمپ بەشداری هەڵبژاردن دەکات و ورەی بەرزە
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپ بەشداری هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی سەرۆکایەتی دەکات و کێشەی نابێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژی کۆشکی سپیەوە ڕایگەیاند ترەمپ ورەی بەرزە و بەرگری جەستەی بەهێزە، دەیەوێت بۆ خەڵکی ئەمریکا قسە بکات و گوێیان لێبگرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی شەو دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی پشكنینی کۆرۆنایان بۆکراو دەرکەوت توشی ڤایرۆسەکە بوون.
دوای ئەوەش بەرپرسانی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ چالاکیەکانیان وەستاند و لە ئێستادا گفتوگۆی ئەوە دروستبووە ئەگەر ترەمپ نەتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بکات چی رودەدات.
لەدوای توشبوونی ترەمپ، مایک پێنسی جێگری سەرۆک و هاوسەرەکەی و ئیڤانکا ترەمپ و هاوسەرەکەی و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا وهاوسەرەکەی پشکنیان کرد و پشکنینەکانیان نیگەتیڤ بوو.
|