موقتەدا سەدر چەند داواكاریەكی نوێی راگەیاند

03/10/2020
فۆتۆ: 

رێبەری رەوتی سەدر چوار داواكاری و بڕیاری نوێ ئاشكرا دەكات و دەڵێت پێویستە بەسەرپەرشتی تەوەیەكگرتووەكان لە نزیكترین كاتدا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.


موقتەدا سەدر، لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی، چوار داواكاری و بڕیاری راگەیاندووە كە تیایدا دەڵێت: هەڵبژاردنی پێشوەختە بە سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەنزیكترین كاتدا ئەنجام بدرێت و  خزمەتگوزارییەكان بۆ گەلی عێراق بگەڕێندرێتەوە.

رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی وتووە، لێپرسینەوە لەگەورە گەندەڵكاران و لەیاسا دەرچووان و ئەو كەسانەی هێرشیانكردە سەر خۆپیشاندان لە ساڵی 2019وە تا ئێستا بكرێت. 

ئەو داواشیكردووە ئەگەر ئەم داواكارییانە جێبەجێ نەكرێن، بە واتای ونبوونی عێراقە، دەبێت بە زوترین كات چارەسەر بكرێت.