زاخۆ.. منداڵێک لە باڵەخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
کومەڵگەی نیو زاخۆ لە قەزای زاخۆ
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک
منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو لە باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمیدا لە زاخۆ کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ئەمیر عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەمشەو ئاگادارکراینەوە لە ڕووداێکی کەوتنەخوارە لە بینایەکی کومەڵگەی نیو زاخۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە کە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو لە نھۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە .
هاوکات شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەو منداڵە بەمەبەستی یاریکردن چووەتە باڵکۆنی یەکێک لە شوقەکانی باڵەخانەکە و دواتر لەو شوێنەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە .
|