عێراق ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٩٢٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٤١٣ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی سەرژمێری و داتاکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕێژەی چاکبوونەوە لە عێراق لە٨١.٨%.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٣٩١ هەزار و ٤٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣١٩ هەزار و ٧٨٤ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئیستاش ٩٦٠٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
|