یانەی زاخۆ هێرشبەرێکی دیکەی هێنایە ناو ڕیزەکانی

07/10/2020
یانەی زاخۆ ھێرشبەرێکی دیکەی ھێنایە ناو ڕیزەکانی
فۆتۆ: 

یانەی تۆپی پێی زاخۆ، بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق، گرێبەستی لەگەڵ یاریزانیکی کۆڵۆمبی واژوکرد، ئەمەش دەبێتە ٢٠ھەمین گرێبەستی ئەمساڵی یانەکە.

ھوشیار دوبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی تۆپی پێی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند، یانەکەیان  بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی عێراق، بەردەوامە لەھێنانی یاریزانانی نوێ. وتیشی، بەھێنانی یاریزانێکی کۆڵۆمبی بە ناوی خوان داڤید کاستاندا، ژمارەی گرێبەستەکانی ئەمساڵی بووەتە ٢٠  گرێبەست .

ئاشکراشیکرد، خوان داڤید لە ھێڵی ھێرشبردن یاری دەکات و تەمەنی ٢٥ ساڵە، پێشتر یاریزانی یانەی باتریوتاسی  کۆڵۆمبی بووە.

 یانەی تۆپی پێی زاخۆ ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ دەستپێکردنی خولی نایابی عێراق و بو ئەو مەبەستەش دەستی بە کەمپێکی ڕاھێنان کردووە و چەندین یاری دۆستانەشی ئەنجامداوە .