ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دەرکرد
ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان لێبوردنێکی گشتی بۆ زیندانیان دەکرد بەڵام چەند ئەنجامدەرانی چەند تاوانێک ناگرێتەوە.
بەپێی دەقی بڕیاری لێبوردنەکە ئەوانەی پێش 10 ی مانگ تاوانیان ئەنجامداوە بڕی لێبوردنی گشتییەکە دەیانگرێتەوە.
بەڵام ئەوانەی تاوانی تیرۆریستی و خیانەت و سیخوڕیان کردوە و و ئەو کەسانەی کە کەسێکیان بە تاوانی شەرف کوشتووە و بە تاوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون بڕیاری لێبوردنەکە نایانگرێتەوە.
بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و چارەسەرناکرێن ئازاد دەکرێن ئەوەش دوای ئەوەی لێژنەیەکی پزیشکی پشتڕاستیدەکاتەوە.
ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوا ئاماژەی بەوەشکردوە ئەم بڕیارە لەمڕۆەوە جێبجێدەکرێت.
|