هەواڵگری عێراق: دووکەسمان دەستگیر کردووە ستایشی سەدامیان کردووە

10/10/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیر کردووە ستاسی ڕژێمی سەدام حسێنیان کردووە دروشمی تایەفییان نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری وردا، لە ناوچەی دۆرەی بەغدا دوو کەسیان دەستگیر کردووە، کە ستایشی ڕژێمی پێشووی سەدام حسێنیان کردووە، چەندین دروشمی تایەفی و ڕقلێبوونەوەیان لەسەر دیواری مزگەوت و قوتابخانەکانی گەڕەێکی دۆرە نووسیووە.

دەزگای هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا، کە مەبەست لێی نانەوەی ئاژاوە و پشێوی بووە لەو ناوچەیەی بەغدا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دوو تۆمەتبارە لە ئێستادا دەستبەسەرن و ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان لەبەرامبەر گیراوەتە بەر.