تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ چاکبوونەوە لە کۆرۆنا نزیکەی دوو هێندەی تووشبوونە

10/10/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چاکبوونەوە نزیکەی دوو هێندەی تووشبوونە بە کۆرۆنا و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢٣٣ کەس چاکبوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٤٤ کەس دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٥ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە زیاترە و بەرزبووەتەوە بۆ ٨٣.١% تووشبوان.

تا لە عێراق ٤٠٠ هەزار و ١٢٤ کەس تووشی کۆرۆنا  بوون و لەو ژمارەیەش ٣٣٢ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە ٩٧٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.