ژمارەیەك پۆلیسی برینداربووی كەركوك گردبوونەوە

11/10/2020
فۆتۆ: 

زیاتر لە 130 پۆلیسی خانەنشین بریندار لە بەردەم بینای پارێزگای كەركوك گردبوونەوە داوایانكرد هەرچی زووە پێدانی زەویان بۆ یەكلایی بكرێتەوە.

ئەو پۆلیسانە كە لە نەتەوە جیاوازەكانی شارەكەن و لە تەقینەوە و هێرشەی گرپە توندڕەوەكاندا برینداربوون و بەوهۆیەوە خانەنشینكراون، بڕیارە كە زەویان پێبدرێت، بە وتەی خۆپیشاندەرەكان نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دابەشكردنی زەویەكان هاتووە. 

ئەوان روونیانكردەوە قایمقامی شارەكە لە كاتی روخاندنی خانو و شوێنی ئاوارەكان كە بە زیادەڕەوی دروستكراون ئاماژە بەوە دەكات كە شوێنەكانیان دەكرێتە زەوی و دەدرێت بە بریندارانی وەزارەتی ناوخۆ.