یەكەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی مەم و زین لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو
لە ژێر دروشمی ( دا خەلقی نەبێژتن كو ئەكردا بێ مەعریفەتن بێ ئەسڵ و بنیاد) یەكەمین فێستیڤاڵی مەم و زین لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
یاران هیوا، بەڕێوەبەری كتێبخانەی مەم و زین بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە بەردەوامی دەبێت بەشێوازێكی نوێ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت گفتوگۆ و چالاكی ئەدەبی و فكری و هونەری تێدا ئەنجامدەدرێت و چەند پێشانگایەك و پەخشكردنی فیلمی سینەمایی كوردی و میوزیكی كوردی لە خۆ دەگرێت.
لە فێستیڤاڵەكەدا خەڵات بەخشرا بە نووسەری كورد (كەریم كاكە)كە گرنگی تایبەتی داوە بە ئەفسانە فۆلكلۆرییەكانی دەشتی هەولێر و خۆشناوەتی و دەڤەری بادینان.
|