سوپای پاسداران ئەنجامی دوو شەڕی لەگەڵ هێزە كوردیەكان بڵاوكردەوە
پەیوەندییە گشتییەكانی بڕیارگەی حەمزەی سوپای پاسداران رایگەیاند لە هەفاتەی رابردوودا دوو هێرشیان بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەریەكە لە شارەكانی كامیاران و مەریوان ئەنجامداوە.
میدیاكانی حكومەتی ئێران لە زاری ئەو هێزەی ئێرانەوە راشیانگەیاند لە ئەنجامی ئەو شەڕانەیاندا لەگەڵ ئەو گروپە چەكدارانە سێ كەسیان "كوشتووە" و سێ كەسی دیكەش برینداربوون و كەسێكیش دەستگیركراوە.
ئەو ناوەندە سەربازیە هیچ ئاماژەیەكی بە زیانەكانی خۆی نەداوە لەو شەڕەدا بەڵام باسی لەوەكردووە كە ڕێژەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە .
لێدوانەكە هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی ناسنامەی ئەو گروپە چەكدارە نەداوە، بەڵام ئاماژەی بەوەكردووە ئەو كەسەی دەستگیركراوە خەڵكی ئێران نەبووە و كەسێكی بیانی بووە.
|