مەسرور بارزانی: پردەكەی رانیە نۆ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت

13/10/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی رانیە دەكات و بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دادەنێت كە زیاتر لە 10 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لەبارەی سەردانەكەیەوە دەڵێت، دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە نۆ ملیۆن دۆلارە. 

ئەوەش دوای دەستبەكار بوونی وەك سەرۆكی حكومەت یەكەم سەردانیەتی بۆ ئەو ناوچەیە، حكومەتی هەرێمیش لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەو پردە ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین دەكات و لەڕووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ئەو ناوچەیە بۆ گواستنەوەی بەروبوومەكانیان و گەیاندنی بە بازاڕەكان.