ئەپڵ ئایفۆنە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

13/10/2020
فۆتۆ: 

کۆمپانیای ئەپڵ ئەمڕۆ بە فەرمی ئایفۆنی ١٢ ئاشکراکرد، کە توانای پەیوەست بوونی هەیە لەگەڵ تۆڕەکانی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت و نرخەکەشی لە ٧٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

ئایفۆنی ١٢ بە شاشەیەکی ٦.١ ئینجی و لێوارەکانی ساف و شاشەیکی ڕوون لەسەر شێوازی ئایفۆنی ٥ بەردەست دەبێت.

هەروەها ئەپڵ نموونەیەکی دیکەی "مینی" بە شاشەیەکی ٥.٤ ئینجی بەردەستخستووە و بە نرخی ٦٩٩ دۆلار، لەگەڵ نموونەیەکی پڕۆ بە سێ کامێراوە.

هانز فیستبرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "ڤیریۆن کۆمیۆنیکەیشنز ئین_ Verizon Communications Inc " ڕایگەیاند، ئامێرە نوێیەکانی ئایفۆن، لەگەڵ نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت کار دەکەن، کە خاوەنی خێرایەکی  خێراییەکی زۆرە و بەشێوەیەک دیزاین کراوە بۆ کەمکردنەوەی لاوازی پەیوەندییەکان لە شارە گەورەکانی وەک نیویۆرک و لۆس ئەنجلوس و یارگاکانی تۆپی پێ.

کۆمپانیای ئەپل دەرباری کارکردنی ئایفۆنە نوێیەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تاقیکردنەوەی لەسەر نەوەی پێنجەم کردووە لەگەڵ زیاتر لە ٨٠٠ کۆمپانیای پەیوەندیکردن لە ٣٠ ناوچەی جیاوازی جیهان.

ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ بەرگێکی شوشەیی سیرامیکی لە دەرەوە هەیە و دژە شکانە لە کاتی کەوتنەخوارەوەدا.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆمپانیای ئەپڵ چالاکییەکی خۆی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە گواستەوە و بەرهەمەکانیش بریتین لە ئایفۆنی ١٢ و ئایفۆنی ١٢ی مینی و ئایفۆن ١٢ی پرۆ و ئایفۆن ١٢ پڕۆ ماکس.

بەگوێرەی زانیارییەکان کۆمپانیاکە چاکسازی گرنگی ئەنجامداوە لە کامێرای مۆبایلەکان، بەشێوەیەک جوانترین وێنە بە وردەکارییەکی بەرزەوە تۆمار دەکات.