لە روداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەناحیەی حاجیاوای سەر ئیدارەی راپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا.
خۆشناوحەسەن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند "كهمێك پێش ئێستا رووداوێكی هاتووچۆ له جۆری وهرگهران له ناحیهی حاجیاوا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کە شۆفێری ئوتۆمبێلەکە بووە گیانی لەدەستداوە
ئاماژە بەوەشکرد، ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری هیوندای ئەكسیندە و هۆکاری ڕوداوەکەش بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوون بووە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە روداوی هاتووچۆ بووەتە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان و خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، هۆکاری سەرەکین بۆ روداوەکانی هاتووچۆ.
|