قەیوان گروپ: داوای یاسایی دژ بە بەشێک لە میدیا عەرەبی و کوردییەکان تۆماردەکەین
لۆگۆی گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە میدیا عەرەبی و عێراقی و کوردییەکان راپۆرتێکیان لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیای قەیوان لە بواری نەوت بڵاوکردەوە، کۆمپانیاکە سەرجەم تۆمەتەکانی رەتدەکردەوە و ڕایگەیاند، رێکاری یاسایی دژ بەو میدیایانە دەگرنەبەر.
فاخر تەيب حەسەن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان رایگەیاند، "ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کؤمپانیاکەمان بڵاوکردۆتەوە، ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای یاساییش لەسەر ئەو کەناڵە و هەموو ئەو وێبسایت و کەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستۆتەوە تۆمار دەکەین".
وتیشی، "ئێمه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین، به‌دڵناییه‌وه ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه ده‌یانه‌وێت زیان به كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەموو ئه‌و دۆسیهیانەی کە گوایە له‌سەر کۆمپانیاکەیان باس دەکرێت، لە کاتی خۆیدا بە دواداچونی بۆکراوە و بێبەریبونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێندراوە و ئەو هەواڵە سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه و دواى مەئیوس بوونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم ههڵمهتەیان بردۆه‌ته نێو میدیاوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختی لەوەشکردەوە، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده و به‌رده‌سته و ده‌ڵێت، "ملمان لهمو باریكتره ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی نایاسایمان كردبێت"، دوپاتیشیکردەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تۆمارده‌كه‌ن كه به‌بێ به‌ڵگه ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن .
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ساڵی 1990 دامه‌زراوه و له‌بواره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان، نه‌وت و چه‌ندین بواری دیكه كارده‌كات و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه، دیارترین پڕۆژه‌ی قه‌یوان له‌مساڵدا ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانییه، كه ده‌بێته یه‌كێك له‌پڕۆژه گرنگه‌كانی سلێمانی.
|