تورکیا ئۆپراسیۆنێکی دژ بە پەکەکە لە باکوری کوردستان دەستپێکرد
تورکیا ئۆپراسیۆنێکی لە باکوری کوردستان دژ بە پەکەکە دەستپێکرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
باکووری کوردستان
سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێکی بەناوی ئۆپراسیۆنی "بروسكه‌ی 13" له چوار شاری باکوری کورستان دژ بە پەکەکە دەستپێکرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئۆپراسیۆنی "بروسكه‌ی 13"یان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی شرنا‌خ، سیعرد، وان و هه‌كاری ده‌ستپێكردوه، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان ئه‌وه‌یه جموجۆڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌ر له‌هاتنی وه‌رزی زستان له‌ناو ببه‌ن و رێگه‌یان پێنه‌ده‌ن هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دو هه‌زار و 512 كه‌س له هێزه‌كانی ئاسایش و جه‌ندرمه و پۆلیسی توركیا به‌شدارن، بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان نه‌هێڵن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ڕاشیگەیاندووە، له مانگی رابردوه‌وه تاوەکو ئه‌مڕۆ، 124 كه‌س كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، هه‌روه‌ها 53 كه‌سیش كه هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان بوون ده‌ستگیركراون، 190 كۆگا و په‌ناگه‌ش روخێندراون.
|