لاهور شێخ جەنگی: پێویستە تاوانی تۆقاندن و ڕفاندنی هاوڵاتیان بێ‌ لێپرسینەوە تێپەڕنەبێت

17/10/2020
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، پێویستە تاوانی تۆقاندن و ڕفاندنی هاوڵاتیان بێ‌ لێپرسینەوە تێپەڕنەبێت.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە ڕفاندن و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە قەزای بەلەدی سەر بە شاری تكریت، پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و تیایدا داوای لە حكومەتی فیدراڵ كرد، بەرپرسیاران ئاشكرا بكات.

لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە، پێویستە تاوانی تۆقاندن و ڕفاندنی هاوڵاتیانی مەدەنی، بە بێ‌ لێپرسینەوە لەو لایەنانەی کە لە پشت كوشتنی هاوڵاتیانی بێ‌ تاوانەوەن، تێپەڕنەبێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵی لە یاسادەرچوان و ئاژەوەگێڕان بۆ ڕاكێشانی عێراق بەرەو گێژاوێكی مەترسیدار و ئاشكرایە.

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختی لەوەشکردووەتەوە کە پێویستە حكومەتی فیدراڵ تاوانەكە ئاشكرا بكات و لێپرسرینەوە لە بەرپرسیارانی بكات.