پۆلیس: ئەو شوفێرەی دوو كەسی كوشتبوو و هەڵاتبوو، دەستگیر كرا

18/10/2020
فۆتۆ: 

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند دوای ئاگادارکردنەوەیان لە روداوێکی هاتوچۆ لە ترافیک لایتی مەخمور کە کەسێک لە دوو کەسی داوە و کوشتویانێتی و پاشان هەڵاتووە.

پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایکردوە شۆفێرەکە بە ئۆتۆمبیلی جۆی ئۆمیگا لەدووکەسی داوە کە ماتۆڕێکیان پێ بووە و دواتر هەڵاتووە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە دوای دوو کاتژمێر توانیویانە شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیەدا ناوە و بەپێی مادەی 24 ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.