مستەفا کازمی گەشتێک بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەسپێدەکات

18/10/2020
فۆتۆ: 

شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکات

مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد، پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەشداری دەکات لە گەشتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەریەکە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن  سەبارەت بە پەیوەندیی بانکی و وەبەرهێنانی دارایی لە نیوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا.

لەبەیاننامەیەکدا بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شاندە باڵاکەی عێراق بە سەرۆکایەتی کازمی سەردانەکەی بۆ ئەو سێ وڵاتەی ئەوروپا دەستپێدەکات.

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانی گفتوگۆ دەکات، سەبارەت بە چەند هاوبەش، بە تایبەت لابردنی ناو یعێراق لە لیستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە بە ناوچەیەکی مەترسیدار ناوزەد کراوە.

هەروەها گفتوگۆ دەکریت سەبا رەت بە گەشەپێدانی پەیوەندییە بانکییەکان لە نیوان عێراق و هەریەکە لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، بەو پێیەی ئەو سێ وڵاتە خاوەنی بەهێزترین ئابورین لە ئەوروپادا.