تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەسەروی لە 84%وەیە

18/10/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١١٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٦ کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣١٨٦ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٨٤.٥% ی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٤٢٦ هەزار و ٦٣٤ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٦٠ هەزار و ٤٧٧ کەس چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٠ هەزار و ٢٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.