وردەکاری دەستگیرکردنی مامۆستا هەڵۆ حەمە ڕەشید

18/10/2020
فۆتۆ: 

لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی و داوای داواکاری گشتی مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید دەستگیرکرا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند مەلا هەڵۆ ئەمڕۆ لە بنکەی بەختیاری ئامادەبووە ودادوەر فەرمانی کردوە بە زیندانیکردنی.

وتیشی مەلا هەڵۆ بەپێی مادەی 433 لە یاسایی سزادان و بە تۆمەتی تەشیرکردن بە پەیمانگای هونەرەجوانەکان دەستگیرکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر مەلا هەڵۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەسەر شانۆگەریەک هێرشی توندی کردبووە سەر پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی و بە (پەیمانگای هونەرە سۆزانیەکان و لەشفرۆشەکانی) ناوبردبوو